فایلی خەڵک؛ گەڕەکی بارزان لە سۆران بەهۆی خراپی ڕێگا زۆربەی ماڵەکان چۆڵ دەکرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گەڕەکێکی سۆران کێشەیان هەیە و بەهۆی ئەو کێشەیەوە زۆربەی ماڵەکان چۆڵیان کردووە. دانیشتووانەکەی دەڵێن، نە تاکسی و نە ئۆتۆمبێلی غاز لەبەر خراپی ڕێگا نایەنە گەڕەکە.

وێنە گەورەکە: گەڕەکی بارزان لە سۆران کە 100 ماڵە، ماوەی 13 ساڵە داوای چاککردن و قیرتاوکردنی گەڕەکەکەیان دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا چاک نەکراوە.

زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کردووە، موخلیس مەهاجیر کە دانیشتووی گەڕەکەکەیە و دەڵێت، نە تاکسی دێتە کۆڵانەکەمان و نە ئۆتۆمبێلی غازەکە، زۆربەی ماڵەکان لەبەر خراپی ڕێگا چۆڵیان کردووە و خانووەکانیان بەجێهێشت.

لێدوانی فەرمی: ڕەجەب زوبێر، قایمقامی ناوەندی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، پڕۆژەکە تەندەرینی بۆ کراوە و کۆمپانیایەک وەریگرتووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی کاش نەتوانراوە دەست بە کارەکان پێبکرێت.

دەشڵێت، "هەموو هەوڵک دەدەین کە بە زووترین کات کۆڵانەکانی ئەم گەڕەکە قیرتاو بکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ