
ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی شیعە بەردەوامە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سەردانی زیارەتکاران بۆ مەزارگە شیعییەکانی عێراق لە ڕێگەی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، لەسەر ئەو پرسەش وا بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی شیعە مەزهەبی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی مەزرگەکانیان لە باشووری عێراق دەکەن، ماوەی سێ ساڵیشە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەموو ئامادەکاریەک بۆ پێشوازی لەو زیارەتکارانە دەکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا لە سۆران ڕایگەیاند، لە سێ شوێن بۆ پێشوازی و پشوودان و حەوانەوەی زیارەتکاران ئامادەکراون، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران، گەلی عەلی بەگ و پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، لە هەریەکێک لەو شوێنانە تیمی تایبەتی پێشوازی دانراون کە پێکهاتوون لە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ژینگە و تەندروستی، پۆلیسی هاتووچۆش لە ماوەی 28 ڕۆژدا ئاسانکاری لە هاتوچۆی زیارەتکاران دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جەواد مەهدی، سەرپەرشتیاری تیمی تەندروستی پێشوازی زیارەتکاران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤامیدیای گوت: لیژنەیەک پێکهاتووە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازی لە زیارەتکاران بکەین، لە شوێنەکانی مانەوەشیاندا تیمی تەندروستی جێگیرکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وا بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێ سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گفتوگۆی بابەتی هاتنی زیارەتکاران بۆ هەرێمی کوردستان بکەن.
زانیاریی زیاتر: لەڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردن و خواردنەوە بەخۆڕایی بۆ زیارەتکاران دابین کراوە و تیمەکانیان لەپێشوازی هاتنیان دەبن.
ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 120 هەزار زیارەتکار لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی باشووری عێراقیان کرد، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ژمارەکە بەرزتر ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی و بێئاویی 'پارکی ئازادی'ـیان خنكاندووه
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
له گوندی قوڕەگۆی ڕاپهڕین نەخۆشيی لەنێو پەلەوەردا بڵاوبووهتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر چێشتخانەیەک گۆشتی وشترمڕ دەفرۆشێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شهڕێكی جیاوازی دوو دراوسێ له ههولێر
10 کاتژمێر لەمەوپێش
فانتاستیک فۆر ڕیزبەندیی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی ڕۆژئاوای کوردستان کارێکی جیاواز ئەنجام دەدات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خراپترین میوەکان کامانەن بۆ دەستپێرکردنی ڕۆژەکەت؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
له گوندی قوڕەگۆی ڕاپهڕین نەخۆشيی لەنێو پەلەوەردا بڵاوبووهتهوه
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن کۆمپانیایەک: مادەیەکم هێناوەتە کوردستان کە ڕێگری لە سووتان دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی عێراق دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بەدەم یاری گۆڵفەوە گەورەترین ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا کرد