ئێران: ئیستەنبووڵ بژاردەی پەسەندکراوی ئێمەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

شەیری بکە لە:
ئێران: ئیستەنبووڵ بژاردەی پەسەندکراوی ئێمەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانمانەوە پەیام لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆر دەکەین و شوێنی پەسەندکراوی داهاتووشمان بۆ دانوستان تورکیا دەبێت.


زانیاری بەدەستهاتوو:  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەر  تورک، مەجید تەخت ڕەوانچی بوونی پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا  لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە پشتڕاست کردەوە و گوتی: هەندێک وڵات لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا و هەمووان ئەوە دەزانن واشنتن و تاران لە ڕێگەی  عومانەوە دانوستانی ناڕاستەوخۆیان ئەنجام دەدات.

لێدوانی فەرمی: مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند: لە دانوستانەکانی ئیستەنبووڵیش لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی جەختمان  لەوە کردەوە پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەمان مافێکی سەرەتایی خۆمانە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی دانوستانەکانەوە گوتی، "هێشتا وادە و شوێنی دانوستانەکانی داهاتوو دیاری نەکراوە، بەڵام ئیستەنبووڵ بژاردەی پەسەندکراوی ئێمەیە، هەروەک چۆن بژاردەی سێ وڵاتی ئەوروپییە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ