جەنگی تایلەند و کەمبۆدیا گەرمە و ترەمپیش هەڕەشە لە هەردوو وڵات دەکات

شەیری بکە لە:
جەنگی تایلەند و کەمبۆدیا گەرمە و ترەمپیش هەڕەشە لە هەردوو وڵات دەکات

ساتی بۆردومانکردنی تایلەند لەلایەن کەمبۆدیاوە

ئاڤا نیوز

شەڕ و پێکدادانی تووند لە سنوورەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بەردەوامە، سەرۆکی ئەمریکاش لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات تا شەڕ ڕانەگیرێت، ئەمریکا هیچ جۆرە دانوستاندنێکی بازرگانی لەگەڵ هیچ کام لەو دوو وڵاتەدا ناکات و داوا دەکات هەردوو وڵات ئاگربەست بکەن.

 

وێنە گەورەکە: بۆ ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو وڵاتی تایلەند و کەمبۆدیا بەردەوامە، فشارەکان بۆ ئاگربەست زیاد بوون بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ ڕایگەیاند، پەیوەندی بە سەرکردەی هەردوو وڵاتەوە کردووە و داوای لێکردوون کە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنن، ئەگەرنا پێناسی گومرگی قورسیان بەسەردا دەسەپێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەردوو سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا و تایلەند ڕازی بوونە دەستبەجێ کار لەسەر ئاگربەستی نێوانیان بکەن. دەشڵێت، "هەر کاتێکیش ئاشتی ڕاگەیەندرا، گفتوگۆی بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دەست پێ دەکەینەوە".

 

کاریگەری و لێکەوتەکان:

 

کەمبۆدیا: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگریی کەمبۆدیا 13 کەس لە جەنگەکەدا کوژراون و 71  کەسیش برینداربوون.

تایلەند: تایلەند دەڵێت، ژمارەیان گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 20 کەس، لەگەڵ ئاوارەبوونی 200 هەزار کەسی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ