ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر مووچە و داوایەکی خێرا بۆ بەغدا

شەیری بکە لە:
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر مووچە و داوایەکی خێرا بۆ بەغدا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیێنراوێكدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیێنێت، ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردە ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە. هاوکات ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شەشی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەرکی حکومەتی عێراقە لە بەرامبەردا مووچە بنێرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتی مووچەخۆران تاوتوێکران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند: بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە، تاوتوێکردنی دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی 2025 بوو لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و بە دواداچوونی کاری لیژنە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بە پێی دوا بڕیاری هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم.

٠ لە كۆبوونەوەكەدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێکی لەسەر پۆلێنكردنی داهاتە گشتیيەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی جۆری داهات و سەرچاوەکەی و بنەمای یاسایی وەرگرتنی خستەڕوو.

٠ وەزیری دارایی و ئابووری، ڕوونیکردەوە کە لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حوزەیران، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فيدراڵ کراوە و ئەرکی وەزارەتی دارایی عێراقە کە لە بەرامبەردا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.

٠ هەر لە كۆبوونەوەكەدا، کەمال محەمەد، ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە بەر ڕۆشنایی دوا بڕیاری هاوبەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم خستەڕوو.

٠ لە دوای گفتوگۆ، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی قەرەبووکردنەوەی کۆمپانیای نەوتی بەرهەمهێنەری ئەو بڕە نەوتە دەگرێتە ئەستۆ کە بەگوێرەی بڕیاری هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم بۆ مەبەستەکانی بەکارهێنانی ناوخۆ لە هەرێم، تەرخان کراوە.

٠ ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردە و لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکان بەرهەم دەهێنرێت، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) دەکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەسەر پابەندبوون بە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولا و هەر لەم چوارچێوەیەش، دەبێت حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی مانگی حوزەیران و دواتریش مانگی تەمموز خەرج بکات هاوشێوەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، چونکە هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەری بووە لە بارەی دۆسیەی نەوت و داهاتی نا نەوتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ