لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە فێستیڤاڵی شێفەکان لە شاری سلێمانی دەست پێ دەکات و ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: فێستیڤاڵی شێفەکان، بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا میدیا و بە بەشداری زیاتر لە 100 شێف لەسەر ڕووبەری دوو هەزار و 100 مەتردووجا لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت، فێستیڤاڵەکە ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین چالاکی جۆروجۆر لەخۆدەگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: ئارام حەسەن، بەڕێوەبەری شێفەکانی سلێمانی، بە ئاڤای گوت: زیاتر لە 100 شێف لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق، ئێران، جەزائیر و تورکیا بەشداری دەکەن، جۆرەها خواردنی کوردەواری، دەریایی، ڕۆژئاوایی و جیهانی ئامادە دەکرێن، هەموو خواردنەکانیش فرێشن و لە فێستیڤاڵەکە ئامادە دەکرێن.

 

زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا گوتی، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون، فێستیڤاڵەکە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج لە پارکی هەواری شار دەست پێ دەکات و پێشبینی دەکرێت ڕۆژانە 75 هەزار بۆ 100 هەزار کەس سەردانی بکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا سپۆنسەری سەرەکی فێستیڤاڵەکەیە و لە ڕێگەی شاشەی کەناڵی ئاڤا میدیا و وێب سایت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، ڕووماڵێکی تایبەتی کار و چالاکی و بەشەکانی فێستیڤاڵەکە دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵی شێفەکان ئەمڕۆ دەست پێ دەکات و تاوەکو هەشتی مانگی داهاتوو، واتا ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ڕۆژانە لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە بۆ 11 شەو کراوە دەبێت.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جگە لە ئامادەکردنی خواردن، فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکی دیکەی نمایشی جلی کوردەواری و کاری دەستی و گۆرانی و میوزیک لەخۆ دەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ