وەزیری وزەی تورکیا: لە ئەمساڵدا 57 ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتمان لە ئامەد و گابار و باتمان دۆزیوەتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری وزەی تورکیا: لە ئەمساڵدا 57 ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتمان لە ئامەد و گابار و باتمان دۆزیوەتەوە

ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەو سامانە سرووشتییەکانی تورکیا. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

وەزیری وزەو سامانە سرووشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، تەنیا لە ئەمساڵدا 57 ملیۆن نەوتی یەدەگمان لە کێڵگە نەوتییەکانی گابار و باتمان و ئامەد دۆزیوەتەوە کە بەهاکەیان 4 ملیار دۆلارە.

چیرۆکی سەرەکی: لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی، ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەو سامانە سرووشتییەکانی تورکیا باسی لە هەوڵەکانی وەزارەتەکەی کرد بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی نەوت و غاز لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیا.

لێدوانی فەرمی: بایراکتار گوتی، لە ساڵی 2025 هەنگاوی بەرچاومان ناوە لە پرۆسەیەکی فراوانی هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان، 75 ملیار مەتر سێجا غازمان لە بیری گۆکتەپە-5 لە دەریای ڕەش دۆزیوەتەوە.

٠ ئەو بڕە غازە  پێویستییە ناوخۆییەکان بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک دابین دەکات. بەهاکەی 30 ملیار دۆلارە.

٠ تا ئەمڕۆ 57 ملیۆن بەرمیل یەدەگمان لە گەڕان بەدوای نەوتدا دۆزیوەتەوە، کە بەها ئابوورییەکەی 4 ملیار دۆلارە. لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەم ژمارانە زیاتر دەکەین.

٠ لە ساڵی 2016ـەوە گەڕان بەدوای کێڵگەی نەوت و غاز بەردەوامە، توانیمان کێلگەیەک لە ناوچەی گابار و چوار کێڵگە لە ئامەد بدۆزینەوە.

٠ لە سنووری پارێزگای ئامەد پۆتانسییەلی 4 بۆ 6 ملیۆن بەرمیل هەیە کە بە غازی بەردین و نەوتی بەردین هەژمار دەکرێن.

٠ کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەو پرۆسەی گەڕانە بەشدار دەبن، هەوڵ دەدەین لە ناوچە بەردینەکان و ئەو ناوچانەی هەست دەکەین نەوتی تێدایە بگەڕێین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ