
دیمەنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێران. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لە گەورەترین هەنگاوی خۆیدا لە ساڵی 2018ـەوە، سزای بەسەر زیاتر لە 50 کەسایەتی و لایەن و زیاتر لە 50 کەشتییدا سەپاند. ئەم سزایانە تۆڕێکی بەرفراوانی بارزگانیی دەریایی دەکاتە ئامانج کە لەلایەن محەممەد حوسێن شەمخانی، کوڕی عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری باڵای ئێرانەوە، بەڕێوەدەبرێت.
چیرۆکی سەرەکی: تۆڕەکەی محەممەد حوسێن شەمخانی، کوڕەکەی شەمخانی، بە کەڵک وەرگرتن لە پێگەی سیاسی باوکی و گەندەڵی، کەشتیگەلێکی گەورەی لە تانکەر و کەشتیی کۆنتێنەر پێکهێناوە. ئەم تۆڕە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران و ڕووسیا و کاڵای دیکە بۆ کڕیاران لە سەرتاسەری جیهان دەگوازێتەوە و بەمەش دەیان ملیار دۆلار قازانج بەدەست دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، ئیمپراتۆریەتی بارزگانیی خێزانی شەمخانی ئەوە دەردەخات کە چۆن دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران پێگەکانیان بۆ کۆکردنەوەی سامانی زەبەلاح و دابینکردنی دارایی بۆ ڕەفتارە مەترسیدارەکانی ڕژێم بەکاردەهێنن. ناوبراو وتیشی زیاتر لە 115 سزای ئەمڕۆ، گەورەترین هەنگاوە لەوەتەی ئیدارەی ترەمپ کەمپەینی زۆرترین گوشاری دژی ئێران دەستپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: تۆڕەکەی حوسێن شەمخانی کۆنترۆڵی بەشێکی بەرچاوی هەناردەی نەوتی خاوی ئێرانی کردووە و داهاتەکەی سوودێکی زۆر بە خێزانەکەی و ڕژێمی ئێران دەگەیەنێت. باوکی، عەلی شەمخانی، لە ساڵی 2020ـەوە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێندراوە.
تۆڕەکەی محەممەد حوسێن شەمخانی لە کەشتیگەلێکی گەورە، کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی کەشتی و کۆمپانیای دیکە پێکدێت کە ملیارەها دۆلار لە فرۆشی نەوتی ئێران و ڕووسیا کۆدەکەنەوە، کە زۆربەی کات بە کڕیارانی چینی دەفرۆشرێن. تۆڕەکە ڕێوشوێنی بەرفراوان بەکاردەهێنێت بۆ شاردنەوەی کارەکانیان و پەیوەندییەکانی بە خێزانی شەمخانی، ئێران و ڕووسیاوە.
حوسێن شەمخانی بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ناوی خوازراو وەک "هیکتۆر" و "هوگۆ هایک" بەکاردەهێنێت، کە ناوێکی ساختەیە و لەسەر پاسپۆرتە دۆمینیکاییەکەی نووسراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گشتی سزا نوێیەکان 15 کۆمپانیای کەشتیوانی و 52 کەشتی و 12 کەسایەتی و 53 لایەنی بەشداربوو لە خۆدزینەوە لە سزاکان لە 17 وڵاتدا دەکاتە ئامانج، لە پەنەما و ئیتاڵیا تا هۆنگ کۆنگن.
شێوازی جێبەجیکردن: بەپێی ئەم سزایانە، سەرجەم موڵک و ماڵی ئەو کەسانە و لایەنانەی ناویان هاتووە لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن و مامەڵەکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی لەگەڵیاندا قەدەغەیە. ئەم هەنگاوە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گیراوەتەبەر کە ئەوان 20 لایەنیان سزاداوە و 10 کەشتیی وەک موڵکی بلۆکراو ناساندووە.
ئەم سزایانە لە کاتێکدایە کە یەکێتیی ئەوروپاش پێشتر سزای بەسەر حوسێن شەمخانیدا سەپاندبوو بەهۆی ڕۆڵی لە بازرگانیکردنی نەوتی ڕووسیادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەک لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دێتە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری