تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە

تیمێکی بەرگریی شارستانیی هەولێر

ئاڤا نیوز

تەرمێك لە نزیك پردی نوێی قەزای خەبات لەنێو ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە، بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت، تەرمەكە هیچ جۆرە ناسنامەیەكی نییە و نەناسراوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی خەبات لە بوونی تەرمێكی سەرئاوكەوتوو ئاگادار دەكرێتەوە كە لەنزیك پردی نوێی خەبات بینراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دوای ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی تەرمەكە، دەستبەجێ تیمەكانی ڕزگاركردنی جێگیری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و تەرمەكەیان دەرهێناوە.

دوای دەرهێنانی تەرمەكە لە ئاوی زێی گەورە، ڕەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە بۆ شیكاریی جەستەیی.

پێدراوە ڕاستییەكان: تەرمەكە لە ڕەگەزی نێرە، تەمەنی لەنێوان 24 بۆ 25 ساڵە، بەڵام هیچ جۆرە ناسنامە و پێناسێك لەنێو گیرفانەكانی جلوبەرگی نەبووە و تەرمەكە نەناسراوە.

شەیری بکە لە: