لە ئاکرێ ئەوەی سەرپێچی لە ئاوی ماڵان بکات بە 400 هەزار دینار سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:

دیمەنێکی قەزای ئاکرێ

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئاکرێ هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات و ڕادەگەیێنێت، هەر کەسێک زیادەڕۆیی بکاتە سەر ئاوی سەرەکی ماڵان، بە بڕی 400 هەزار دینار سزا دەدرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە ئاکرێ نۆ کانی و 18 بیری ئاو وشک بوون. حکومەت بەبێ بەرامبەر بەتەنکەر ئاو بۆ 53 گوندی ناحیەکانی بجیل و گردەسێن و دینارتە لە قەزای ئاکرێ دابین دەکات.

لێدوانی فەرمی: زرار ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ئاکرێ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەندێک کەس لە سەنتەری ئاکرێ، بەنهێنی ئاوی بۆرییە سەرەکییەکان دەدزن، زیادەڕۆییان کردووەتە سەر بۆری ئاوەکە، بەدزییەوە ئاویان ڕاکێشاوە، ئەمەش هەندێک گەڕەکی دیکەی بێ ئاو کردووە.

دەشڵێت، خەڵکێکی زۆر ئاو بەفیڕۆ دەدات، لەمەولا ئەوەی تەوافە نەبەستێت بۆ تەنکی سەربانەکەی، "بە بڕی 50 هەزار دینار سزای دەدەین. هەروەها ئەوانەی بە نایاسایی ئاو ڕادەکێشنم یان زیادەڕۆیی دەکەنە سەر تۆڕی ئاوی ماڵان، بە 400 هەزار دینار سزایان دەدەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: