پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات

شەیری بکە لە:
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات

مەسعود پزیشکیان لەکاتی سەردانی بۆ پاکستان

ئاڤا نیوز

مەسعوود پزیشکیان، سەرکۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی کە دوو ڕۆژ دەخایێنێت لە پاکستانە.

چیرۆکی سەرەکی: پزیشکیان لە ئیسلام ئاباد لەلایەن شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستانەوە پێشوازی لێکرا. بڕیارە شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات سەبارەت بە چەند پرسێکی نێوانیان گفتوگۆ بکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پزیشکیان لە ئێکس نووسیویەتی "برایەتیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە پەیوەندییە سیاسییەکان تێدەپەڕێت، چونکە ئێمە وڵاتی دراوسێین و کولتوورێکی پێکەوە گرێدراویمان هەیە."

ئەمەش بزانە: لە میانەی شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، پاکستان هێرشەکانی ئیسرائیلی سەرکۆنە کردن و پشتیوانیی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی ئێران دەربڕی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ