کەشناسی: لە مانگی تەممووزدا 38 بوومەلەرزە لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری تۆمارکراون

شەیری بکە لە:
کەشناسی: لە مانگی تەممووزدا 38 بوومەلەرزە لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری تۆمارکراون

دیمەنی ئاماژەیی پێوانی پلەی بوومەلەرزە

ئاڤا نیوز

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاشکرای دەکات، لە ماوەی مانگی تەممووزی 2025ـدا، کۆی گشتی 38 بوومەلەرزە لە عێراق و ناوچە سنوورییەکانی دەوروبەری تۆمار کراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، 17 لە بوومەلەرزەکان لەناو خاکی عێراقدا ڕوویانداوە، لە کاتێکدا 21 بوومەلەرزەی دیکە لە وڵاتانی دراوسێ تۆمارکراون، کە بەم شێوەیە دابەشبوون:

12 بوومەلەرزە لە ئێران.

هەشت بوومەلەرزە لە تورکیا (لە نزیک سنوورەکانی وان، هەکاری و شرناخ).

یەک بوومەلەرزەش لە سووریا (لە نزیک حەسەکە).

لەهەمان کاتدا: دەستەکە ڕوونیکردەوە کە هێزی بوومەلەرزەکان لە نێوان (1.1 بۆ 3.7) پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و قوڵاییەکەیان لە نێوان (5 بۆ 33) کیلۆمەتردا بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرترین چڕی بوومەلەرزەکان لەناو خاکی عێراقدا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بووە، بەجۆرێک:

٠ پارێزگای سلێمانی: 6 بوومەلەرزە (لە دەربەندیخان، کەلار، ڕانیە، دوکان).

٠ پارێزگای دهۆک: 4 بوومەلەرزە (لە زاخۆ و ئامێدی).

٠ پارێزگای هەولێر: 4 بوومەلەرزە (لە کۆیە و دەوروبەری).

٠ لە پارێزگاکانی دیالە (خانەقین)، نەینەوا (مووسڵ)، و سەڵاحەددین (سامەڕا) هەر یەکەیان یەک بوومەلەرزەیان تۆمار کردووە.

ئەمەش بزانە: دەستەی کەشناسی جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای زۆریی ژمارەی بوومەلەرزەکان، هیچ زیانێکی گیانی لەناوچەکەدا تۆمار نەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ