
لۆگۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تێدەپەڕێت، لەو ماوەیەدا چەندین پرۆژە و کاری خێرخوازی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەش ئەنجامداوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2005 لە شاری هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەژێر دروشمی 'شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتی میللەتی خۆی بکات' دامەزراوە، لەلایەن مەسرور بارزانییەوە بیرۆکەی دانراوە و هەر خۆی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانە، ئەم دەزگایە چەندین کاری خێرخوازی بە مرۆڤایەتی کردووە، هەروەها لە کارەساتە سرووشتی و مرۆییەکاندا بەبێ گوێدان بە سنوورەکان هاوکاری بە هەموو شوێنەکان گەیاندووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەزگای خێرخوازیی بارزانی 10 سێکتەر لە خۆی دەگرێت کە بریتیین لە؛ پەروەردە و پەرەپێدان، تەندروستی، پاراستنی جەستەیی، پەناگە، کەلوپەلی ناخۆراکی، ژیانەوانی، ئاسایشی خۆراک، ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبردن و هەماهەنگی کەمپەکان.
زانیاریی زیاتر: ماوەی 12 ساڵە پڕۆژەی ئازیزانی داناوە، کە خۆی لە هاوکاریکردن و یارمەتیدانی 17 هەزار ژنی بێهاوژین و منداڵ دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوو سەنتەری ئۆتیزمی لە هەولێر و دهۆک کردووەتەوە، ئێستا دروستکردنی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە زاخۆ لە قۆناغی تەواوبووندایە، بەرنامەشی بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی دیکەی لە دهۆک هەیە. خاوەنی هەشت نووسینگە و نوێنەرایەتییە لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک، شنگال، نەینەوا. ئەمریکا، بەریتانیا.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی کارەکانییەوە، لەلایەن کۆمەڵگە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان متمانەی پێبەخشراوە، وەک ئەندام لە ئەنجوومەنی ئابووریی و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ' ECOSOC ' دانراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەمیرتاش لە زیندانەوە: پرۆسەی ئاشتی لە ئازادکردنی من گرنگترە
- تەندروستی
- 37 خولەک لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
37 خولەک لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەمیرتاش لە زیندانەوە: پرۆسەی ئاشتی لە ئازادکردنی من گرنگترە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای ئاگربەست، خاچی سوور هۆشداری لە دۆخی 'مەترسیداری' سوەیدا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 41 کەس خنکاون