ئاگر لە کۆگاکانی عەربەت کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ژمارەیەک کۆگا لە شارۆچکەی عەربەت کەوتەوە، سەرەڕای هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە ژمارەیەک کۆگای کەلوپەلی ناوماڵ و خواردەمەنی لە شارۆچکەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتەوە، بەوهۆیەشەوە زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند: تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و چوار تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

لەلایەکی دیکەوە: خاوەنی یەکێک لەو کۆگایانەی سووتاوە، بە ژیوار عەبدولڕەحمانی وت: کاتژمێر 3ـی بەرەبەیان پەیوەندیان پێوەکردم و ئاگاداریان کردمەوە کە ئاگر لە کۆگاکەم بەربووە، کە هاتمە ئێرە بینیم ئاگرێکی گەورەیە، ئەو کەلوپەلانەی لە کۆگاکەمدا بوون هەمووی سووتاون و بەهاکەشی 25 تا 30 دەفتەر دۆلارە، بە وتەی شایەتحاڵەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، 10 بۆ 15 کۆگۆ سووتاون، بە وتەی خاوەنی کۆگاکانیش زیانەکان بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆگایانە کەلوپەلی ناو ماڵ و پێداویستی خۆراکیان تێدا هەڵگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ