سەرۆکوەزیران بارزانی: داکۆکی لە هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە دەکەین
- کوردستان
- 2024-03-27

وێنەی كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق- KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد؛ سەرۆکوەزیران بارزانی دووپاتی لە هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانەی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی و ستیڤن هیچن، باس لە چەند تەوەرێک کرا؛ هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەرێکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە سەرۆکوەزیران بارزانی داکۆکی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە کردەوە کە مافی هەموو لایەنەکان و گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
وێنە گەورەكە: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە ناڕازییە و چەند داواكارییەكی پێشكەش كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 55 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە