وڵاتانی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەکەن

شەیری بکە لە:
وڵاتانی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا دەکەن

ئاڵای یەکێتی ئەوروپا

ئاڤا نیوز

سەرکردەکانی ئەوروپا جەختیان لەوە کردەوە، تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا، سەپاندنی سزایە بەسەر مۆسکۆدا.

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، سەرەڕای ئەنجامدانی سێ گەڕی دانوستان تەنیا توانیان دەستکەوتی مرۆیی بەدەست بهێنن، بۆ ئەم مەبەستە هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بڕیارە ڕۆژی هەینی 2025-08-15 لە ئالاسکا کۆببنەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەیاننامەیەک هاوبەش لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و کییەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕاگەیێنراوە پیشتووانی خۆیان بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ و پووتین دەربڕی، بە ئاماژە دان بە بەردەوامی پیشتووانییان بۆ ئۆکراینا لە ڕووی سەربازی و داراییەوە، زیادکردنی فشارەکانیان بۆ سەر ڕووسیا بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان.

زانیاریی زیاتر: ماکرۆن ئەمەشی خستەڕوو، لەگەڵ زێلێنسکی، و مێرز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ستارمەر بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینا دووپاتکردەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: