لە غەززە 100 منداڵ بەهۆی برسییەتیەوە گیانیان لەدەستداوە

شەیری بکە لە:
لە غەززە 100 منداڵ بەهۆی برسییەتیەوە گیانیان لەدەستداوە

دیمەنی کەوتنە خوارەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

تا دێت دۆخی مرۆیی بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە خراپتر دەبێت و گیانلەدەستدان بەهۆی برسییەتییەوە بەرزتر دەبێتەوە.

وێنە گەورەکە: دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل و پەیڕەوکردنی سیاسەتی برسیکردن تا دێت خراپتر دەبێت و بەهۆی ئەم دۆخەی لەو کەرتە خوڵقاوە تا ئێستا دەیان منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش کاردانەوە و توڕەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتی غەززە ڕایانگەیاند: بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل و پەیڕەوکردنی سیاسەتی بریسکردن تاوەکو ئێستا 217 کەس گیانیان لەدەستداوە لە نێویاندا 100ـیان منداڵن.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە خستنە خوارەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە ئاسمانەوە بۆ کەرتی غەززە هۆشداری دەدرێت و ڕێکخراوەکان داوا دەکەن ئەم میکانزمە بگۆڕدرێت، چونکە زۆر نامرۆڤانەیە و کەسێک بەهۆی بەربوونەوەی سندوقی هاوکارییەکان گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: