بەرزترین پرد لە سەر ئاستی عێراق لە سۆران دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەرزترین پرد لە سەر ئاستی عێراق لە سۆران دروست دەکرێت

دیمەنی کارکردن لە بەرزە پردەکە

ئاڤا نیوز

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەورەترین بەرزە پرد لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت. بڕیارە پێش سەری ساڵ بەشێکی بە ڕووی شۆفێران بکرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرزە پردی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە بەرزترین پردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرزی پردەکە زیاتر لە 30 مەتر دەبێت، کارکردن تێیدا بەردەوامە بڕیارە پێش سەری ساڵ بەشێکی تەواو بکرێت و بەڕووی هاووڵاتیان بکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڕەجەب زوبێر، قایمقامی سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کارکردن لەو پردە بەشەو و ڕۆژ بەردەوامە، بڕیارە کۆتایی مانگی 11ـی ئەمساڵ بەشێکی تەواو بکرێت و بەڕووی شۆفێران بکرێتەوە، دواتر بەشی دووەمی دەستپێدەکات.

زانیاریی زیاتر: نزیکەی 40 ملیار دینار بۆ ئەم پرۆژەیە دانراوە، هەلیکاری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ڕەخساندووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیەیکی تایبەت بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دراوە، بە تایبەتی لە بواری ڕێگاوبان.

شەیری بکە لە: