
پەڕەی یەکەمی سیستمی ئەلیکترۆنی پێشکەشکردن بۆ حەج
ئاڤا نیوز
پرۆسەی تۆماركردنی ناوی حاجییان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو بەردەوامە و لە ماوەی تەنیا چوار ڕۆژدا زیاتر لە 11 هەزار كەس لە ڕێگەی سیستمێكی ئەلیكرۆنییەوە فۆڕمی پێشكەش كردووە و بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، سیستمەكە هیچ ساختەكاری و واستەیەك قبوڵ ناكات.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی ئەوقاف ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی بۆ تۆماری ساڵانەی حاجییان لە پرۆسەی حەج ڕاگەیاند، بەم شێوەیە حاجییان دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بەبی بەرامبەر خۆیان بۆ پرۆسەی حەج ناونووس بکەن.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پرۆسەی تۆماركردنی خوازیارانی حەج لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و تاوەكو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار كەس داواكاری لە ڕێگەی سیستمە تازەكەوە پێشكەش كردووە.
کاروان ستوونی وتیشی، ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری لەسەر هێڵین و ئەمساڵ سیستمێكمان بۆ خۆتۆماركردنی خوازیارانی حەج داناوە كە لە عێراق هاوشێوەی نییە و هیچ بوارێك بە ساختەكاری و واستە نادات، لەو سیستمە هیچ كەسێك ناتوانێت ناوی دووبارە بنووسێت تەنانەت لە تیروپشكەكەش هیچ كەسێك ناتوانێت دەستكاری بكات.
زانیاریی زیاتر: ساڵی ڕابردوو، پشكی هەرێمی كوردستان بۆ حەج، پێنج هەزار و 134 كەس بوو، بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقاف ئەمساڵ عێراق بەنیازە پشكەكە زیاد بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2025-08-10، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێكردنی پرۆسەی ناوتۆماركردنی بۆ حەجی ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند و شێوازی ناونووسینی خوازیارانی حەجی ڕوون كردەوە و وا بڕیارە لە 2025-10-01، تیروپشكی ناوەكان بەڕێوە بچێت.
وردەكاری پرۆسەكە: خوازیار سەرەتا سەردانی لینکی ماڵپەڕی 'دەروازەی حەج' دەكات كە بە ژمارەی هێڵی تەلەفۆنەكەی دەچیتە ژوورەوە، کۆدێکی شەش ژمارەیی بۆ دێت و وەک خۆی لەسەر ماڵپەڕەكە دەینووسێتەوە، کە ژمارەکە قبوڵ کرا، دەپرسێت ئایا هاووڵاتی ئاسایی، یان کۆمپانیا و مامۆستای ئایینی و دەتەوێت ببیتە ڕێبەر، ئایا پیاویت و بە تەنیا دەچیتە حەج یان ئافرەتی، یان ئافرەتی و لەگەڵ مەحرەم دەچیت. دواتر لەسەر ماڵپەڕەکە زانیارییەکانی نیشتەجێبوون بەپێی کارتی زانیاری و پارێزگا لە پێشکەشکار دەپرسێت. زمانی پەیوەندیش لە ماڵپەڕەكە بەردەستە. لە کۆتا هەنگاوی خۆتۆمارکردنەکە، دەچێتە سەر پێناسی دیجیتاڵی، زانیارییە کەسییەکان، ژمارەی مۆبایل و وردەکاریی پاسپۆرت، دواتر وێنەیەکی ڕووخسار لەسەر سایتەکە هاوپێچ دەکرێت، لەگەڵ ڕووی پێشەوە و دواوەی کارتی نیشتمانی، دواتر ڕووی پێشەوە و دواوەی کارتی زانیاری هاوپێچ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە بەرفراوان دەکات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین بە ئەرێنی ناوزەند دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە غەززە بەرفراوان دەکات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پووتین بە ئەرێنی ناوزەند دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ چۆن پێشوازی لە پووتین کرد؟
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە جەزائیر پاسێک دەکەوێتە ناو دۆڵێک 18 کەس گیان لەدەستدەدەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین گەیشتنە ئەلاسکا؛ کۆبوونەوە دەستیپێکرد