
منداڵێک بە زمانی کوردی دەنووسێت
ئاڤا نیوز
هەزاران کوردی تاراوگە ڕوویان لە فێربوونی زمانی دایک کردووە، لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند دەستپێشخەرییەک ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: لە سێ ساڵی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ کۆرسی ئۆنلاینی بە زاراوەکانی سۆرانی، بادینی و کرمانجی بۆ کوردانی تاراوگە کردووەتەوە، مەبەست لێی فێربوونی زمانی دایک و ئاخاوتنە بە کوردی، بەم زووانەش کۆرسی چوارەمی وەزارەتەکە بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێدەکات و شەش مانگ دەخایەنێت.
لێدوانی فەرمی: سامانی سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: دەمانەوێت کوردستانییانی دەرەوەی وڵات فێری نووسین و ئاخاوتن بن، گرنگی بە زمانی دایک بدرێت و بتوانن بە کوردی بدوێن، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا هەزار و 200 کەس خۆیان بۆ کورسی چوارەم ناونووس کردووە، پێشبینی دەکەین تاوەکو مانگی سەرەتای 10 هەزاران کەس خۆیان تۆمار بکەن.
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە، ئەو قوتابخانە کوردییانەی لە وڵاتانی جیهان هەن و لەژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدان، وەزارەتەکە کتێبی خوێندنی کوردییان بۆ چاپ دەکات و لەسەر تێچووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە دەستیان، "لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنانی تایبەت بە مامۆستایانی قوتابخانەکانیان دەکەین، قوتابییەکانیش لە سیستمی پەروەردەی خۆمان تۆمار دەکەین و دەرچووانیان بڕوانامەی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە وەردەگرن".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەشداریکردن لە کۆرسەکە هیچ تەمەنێکی دیاریکراوی نییە، کوردانی تاراوگە لە هەر تەمەنێکدا بن دەتوانن بەشداریی بکەن، تاوەکو فێری نووسین و ئاخاوتنی زمانی کوردی بن، لە کۆرسەکانی ڕابردووشدا کەسانێک لە سەروی تەمەنی 60 ساڵییەوە بەشدارییان کردووە.
بۆچی گرنگە: بە بەشداریکردنی کوردانی تاراوگە لە کورسەکان، هەزاران منداڵی کورد کە لە وڵاتانی دەرەوە لە دایکبوون و ناتوانن بە زمانی کوردی قسە بکەن، ئەوا بەشێوەیەکی ئەکادیمی فێری زمانی دایک دەکرێن، کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ کوردستان، دەتوانن مامەڵە لەگەڵ خزم و کەسوکار و کەسانی دیکەشدا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناكی 310 موەلیدەی سەنتەری شاری دهۆكی كوژاندووەتەوە
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
كۆمپانیا و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا و ڕووسیا گەڕێکی دیکەی دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی خەمۆکی لە ئەفریقا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناكی 310 موەلیدەی سەنتەری شاری دهۆكی كوژاندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
میدیا ئیسرائیلییەکان: دۆناڵد ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا و ڕووسیا گەڕێکی دیکەی دیلەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک ئەندامێکی دیاری داعش بە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەڵەبجە دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشی دووەمی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ناوخۆ لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت