کۆچبەران ڕێگەی ئاوی بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە هەوڵی ئاڤا میدیا شەش کۆچبەر کورد لە لیبیا دەدۆزرێنەوە، دوای هەوڵەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان دەبنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج گەنجی خەڵکی چوارقوڕنە و گەنجێکی دۆڵی شاورێ لە سنووری قەزای ڕانیە، ڕۆژی دووشەممە 8-7-2025 لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو عەممانی ئوردن بەڕێکەوتوون، لەوێشەوە چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، ڕۆژی دووشەممە 21-7-2025، ویستویانە لە بەنغازییەوە بچنە تەرابلوس، بەڵام هەر لە بەنغازی دەستگیر کراون.
لێدوانی فەرمی: سەلیم پاشا، ڕاوێژکاری پێشکەوتووی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەواوی ڕێکارەکانی تایبەت بە گەڕانەوەی ئەو گەنجانە کراون و بەزووترین کات دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان. هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق هەیە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران.
لەلایەکی دیکەوە: د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤای گوت: لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگیی تەواومان هەیە، هەر کە زانیارییەکانمان لەڕێگەی فەرمانگەکەوە بەدەست گەیشت، هەوڵەکانی ئازادکردنی ئەو گەنجانە دەستیپێکرد و خۆشحاڵانە دەگەڕێنەوە نێو کەسوکاریان، هەروەها سوپاسی ئاڤا میدیا دەکەین کە بەدواداچوونی بەردەوام لەبارەی کەیسی کۆچبەرانی کوردستان و عێراق لە لیبیا دەکات و زانیارییەکان وەک خۆی دەگوازێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە خێرخوازێک بلیتی فڕۆکەی بۆ گەڕانەوەی ئەو شەش گەنجە دابین کردووە، کاتژمێر 10:30ـی بەیانی سبەی هەینی بە کاتی لیبیا، لە فڕۆکەخانەی بەنغازییەوە دەردەچن و کاتژمێر 01:30ـی دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دەگەنە قاهیرە لە میسر، دوای مانەوە بۆ زیاتر لە 11 کاتژمێر، لە 12:45 خولەکی شەوی هەینی لەسەر شەممە بەرەو هەولێر بەڕێ دەکەون، لە 03:10 خولەکی بەربەیانی هەینی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
باکگراوند: ئاڤا میدیا ناو و زانیاری و پاسپۆرتی ئەو شەش گەنجەی گەیاندبوویە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای هەوڵێکی زۆر بڕیاری ئازادکردنیان درا، بە ئازادکردنیشیان ژمارەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی ئاڤا میدیا هەوڵی ئازادکردنیانی داوە، دەبێتە 30 کۆچبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هەولێر باوەش بۆ جامی جیهانی فوتساڵی خانمان دەكاتەوە
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
كارەكانی دروستكردنی بەنداوی چەق چەق لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
قایمقامی هەولێر: هەر کەسێک دوور لە یاسا ڕێکلام بکات سزا دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هەولێر باوەش بۆ جامی جیهانی فوتساڵی خانمان دەكاتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
قایمقامی هەولێر: هەر کەسێک دوور لە یاسا ڕێکلام بکات سزا دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شێخان کەسێک لەناو تانکەرێکی گازوایلدا خنکا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
داواکارییەکان بۆ دوورخستنەوەی حەلبووسی لە هەڵبژاردن فراوانتر دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کچەی لە ڕێکلامێک بەنزینی دەڕشت، ئاسایش دەستگیری کرد