بانکی ڕافیدەین بە مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن تۆمەتبار دەکرێت

شەیری بکە لە:
بانکی ڕافیدەین بە مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن تۆمەتبار دەکرێت

بانکی ڕافیدەین

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا، بانکی ڕافیدەین بە مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی بڕینی هاوکاریی دارایی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 15-8-2025، جۆ ویڵسن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بانکی ڕافیدەینی حکومیی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی لەگەڵ گرووپی حوسییەکانی یەمەن و هەڕەشەی بڕینی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکای بۆ عێراق کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ویڵسن لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  نووسیویەتی: بانکی ڕافیدەینی عێراقی، کە موڵکی دەوڵەتی عێراقە، مامەڵەی دارایی لەگەڵ حوسییەکان دەکات کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستین و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا وەستاون.

زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی کۆنگرێس ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی پەسەندکردنی بودجەی داهاتووی ئەمریکا، کار دەکەین بۆ بڕینی هاوکارییە داراییەکان بۆ عێراق، داواش لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەکەین سزای بانکی بخاتەسەر ڕافیدەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: