نەبەز عەبدولحەمید: ڕێگە بە هیچ شوێنێكی بازرگانی نادرێت بێ ڕەزامەندیی پێشوەختە ڕیكلام بكات

شەیری بکە لە:
نەبەز عەبدولحەمید: ڕێگە بە هیچ شوێنێكی بازرگانی نادرێت بێ ڕەزامەندیی پێشوەختە ڕیكلام بكات

یەكێک لە شێوازەکانی ڕیکلامکردن و نمایشکردنی لەسەر شاشە

ئاڤا نیوز

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، جەخت دەكاتەوە كە ڕیكلامكردن لەسەر شۆستە و شەقامەكان یاسا و ڕێنمایی تایبەت بە خۆیان هەیە و ڕێگە بەهیچ كۆمپانیا و شوێنێكی بازرگانی نادرێت بەدەر لەوە ڕیكلام بكات.


وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان دوو جۆرە ڕیكلامكردن هەیە، یەكێكیان لەسەر شەقام و شۆستە و باڵەخانەكان دادەنرێن یاخود هەڵدەواسرێن، جۆری دووەمیان ئەوەیە كە لە میدیا و سۆشیال میدیا دەكرێت، بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوڕان لەسەر ئەوەی كە كۆنتڕۆڵكردنی ڕیكلام لەسەر شەقامەكان و لەنێو میدیاش ئاسانە و بە یاسا و ڕێنمایی ڕێكخراوە بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی ڕیكلام لە سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كارێكی زەحمەتە.

لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:  سەبارەت بە ئەو جۆرە ڕیكلامەی كە لەسەر شەقام و شۆستەكان دەكرێت لەلایەن كۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەكان، ئەم جۆرە ڕیكلامە ڕێكخراوە و چەند كۆمپانیایەك لەگەڵ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەردەستەكان گرێبەستیان هەیە و ڕیكلام تەنیا لەڕێگەی ئەوانەوە دەكرێت، هیچ كەس و لایەنێك بێ ڕەزامەندیی شارەوانی بۆی نییە ڕیكلام بكات.

- لە شارەوانی لیژنەی تایبەت بە ڕیكلام هەیە و پێویستە هەر ڕیكلامێك لەڕووی قەبارە و جۆر و شێوەیەكەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت بە پێچەوانەوە هەر كەسێك بۆ ئەو ڕێنماییانە ڕیكلام بكات ئەوا ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.

- تیم و لیژنەكانی قایمقامییەت بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان ڕۆژانە ئەو ڕیكلامانە لەسەر شەقام و شۆستەكان لادەدەن كە بێ مۆڵەت و ڕەزامەندی دانراون، هیچ شوێنێكی بازرگانی بۆی نییە ڕیكلام بكات ئەگەر ڕەزامەندیی پێشوەختەی نەبێت.

- مەرجە جۆر و قەبارە و ناوەڕۆكی ڕیكلامەكە لەگەڵ داب و نەریتی كۆمەڵگە بگونجێت ئینجا ڕێگەی پێدەدرێت.

لەلایەكی دیكەوە:  شێروان، بەڕێوەبەری گشتیی چاپ و بڵاوكراوەكان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕیكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان یاسای هەیە ئەویش بریتییە لە یاسای ژمارە چواری ڕیكلامی بازرگانی  كە ساڵی 2019 دەرچووە،  هاوكات وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕێنمایی تایبەتی بە ڕیكلام لە میدیای بینراو و بیستراو دەركردووە و قەدەغەكراوەكانیش دیار كراون

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: