یەختێک بە 70 كۆچبەری كوردەوە لە ئاوی نۆكەندی ئینگلیز گیری خواردووە

شەیری بکە لە:
یەختێک بە 70 كۆچبەری كوردەوە لە ئاوی نۆكەندی ئینگلیز گیری خواردووە

یەختێکی کۆچبەران کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە

ئاڤا نیوز

یەختێک بە 70 کۆچبەری کوردەوە لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز گیری خواردووە و سەرنشینانی داوای بەدەنگەوەهاتن دەکەن.

وێنە گەورەکە: کۆچبەران بەمەبەستی گەیشتن بە خاکی وڵاتی بەریتانیا هەوڵدەدەن لە کەناراوەکانی نۆکەندی ئینگلیز بپەڕنەوە کە ڕێگەیەکی مەترسیدارە و ساڵانە سەدان کۆچبەر دەبنە قوربانی. حکومەتی ئێستای بەریتانیا بەسەرۆکایەتیی کییەر ستارمەر،  ڕێکارەکانی وەرگرتنی کۆچبەر و پێدانی مافی مانەوەی پەنابەرانی سەخت کردووە، بە ئامانجی سنووردارکردنی لێشاوی کۆچبەران.

لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاکوانی مافی پەنابەران لە ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ژمارەیان 70 کەس دەبێت، پەیوەندییان پێ کردووە کە لەنێو یەختێکدا لە ئاوی نۆکەندی ئینگلیز بەهۆی لەکارکەوتنی ماتۆڕی یەختەکە، گیریان خواردووە و چەند کاتژمێرێکە لە ئاوی دەریا ماونەتەوە و کەسیش نەچووە بە هانایانەوە.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەوەش لەکاتێکدایە؛ کەمتر لە 48 کاتژمێری ڕابردوو، یەختێکی دیکەی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقوم بوو کە بەهۆیەوە، ژمارەیەکی کۆچبەری کورد بێسەروشوێن بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: