
کەشتیی جەنگی یو ئێس ئێس نیمیتیز
ئاڤا نیوز
کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگریی ئەمریکی گەیشتە کەناراوەکانی بەحرەین.
چیرۆکی سەرەکی: کەشتیی یو ئێس ئێس نیمیتیز بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە و گەیشتووەتە کەناروەکانی بەحرەین.
زانیاریی زیاتر: نیمیتیزکۆنترین کەشتی هێزی دەریایی ئەمریکایە و نزیکەی نیو سەدەیە خزمەت دەکات.
ئەمەش بزانە: دوایین جار کە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی چووە ناوچەکە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر بوو؛ ئەویش دوای شەڕی ئیسرائیل و حەماس، کاتێک گروپی هێرشبەری کەشتی فڕۆکە هەڵگری تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت لە ناوچەکە جێگیرکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوونی ئەم کەشتییە بۆ بەحرەین لەکاتێکدایە کە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل وەستاوە، هەرچەندە بەشێک لە میدیاکانی ئیسرائیل باس لە ئەگەری هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەنەوە. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر چەند جارێک هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بونیات بنێتەوە، ئەوا جارێکی دیکە هێرشیان دەکاتەوە سەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سنووری دهۆک 108 سەر مەڕ دەکەونە چاڵێکەوە و مردار دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
تا كۆتایی ئەم مانگە دهۆک بە تەواوی دەبێتە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سنووری دهۆک 108 سەر مەڕ دەکەونە چاڵێکەوە و مردار دەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کوێت بەهۆی کحولی پیسبووەوە 23 کەس گیانیان لەدەست دەدەن