سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی

ساتی بەخشینی میدیالیای بارزانی نەمر بە خالید خۆشناو لەلایەن سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

لە بەرامبەر کارەکانی و ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە، سەرۆک بارزانی میدالیای بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرهێنەر خالید خۆشناو.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە سەری بڵند سەرۆک بارزانی میدالیای بارزانی نەمری بەخشیە سەرمایەدار و وەبەرهێنەر خالید خۆشناو خاوەنی هێمن گرووپ، لە بەرامبەر ئەو خزمەت و پرۆژانەی بۆ شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان جێبەجێ کردوون.

زانیاریی زیاتر: خالید خۆشناو خاوەنی هێمن گرووپە و ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی و گرنگی جێبەجێ کردوون ئەمانە بەشێکن لەو پرۆژانە:

٠ شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر

٠ شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر

٠ پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر

٠ ژمارەیەک پرۆژەی دیکە کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر ژێرخانی هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدالیای بارزانی نەمر بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە لای سەرۆک بارزانی و گوزارشت لە شۆڕشگێری، خەبات و بەرخودان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکات، ئەم میدالیایە بەبێ جیاوازی ئاین، پێکهاتە و ڕەگەز دەبەخشرێت بەهەر کەسێک بۆ کورد و سەرخستنی دۆزەکەی لەهەر بوارێک تێکۆشابێت، هەڵگرانی ئەم میدالیایە دەبنە جێگەی ڕێزی تایبەت لای سەرۆک بارزانی، لە ئۆرگانەکانی پارتی ڕێزی شایستەیان لێدەگیرێت و لە چالاکیەکان هاوشێوەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ