پووتین پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ بکرێت

شەیری بکە لە:
پووتین پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ بکرێت

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

دوای کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ پووتین و زێلینسکی بە جیا و ڕێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا و ئۆکراینا، پووتین پێشنیازی کردووە کۆبوونەوەکە لە پایتەختی ڕووسیا بکرێت.

وێنە گەورەکە: بە هەوڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرژی و ناکۆکییەکانی ڕووسیا  و ئۆکراینا کەمێک کەمبوونەتەوە و هەردوولا هەنگاوێک لە کۆتاییهێنان بە جەنگ نزیکبوونەتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو سەرچاوەی ئاگادار لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێشنیازی بۆ ترەمپ کردووە کە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەیان بە ئامادەبوونی ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بکرێت.

زانیاریی زیاتر: یەکێک لە سەرچاوەکان ئەوەی ئاشکراکردووە، وەڵامی زێلینسکی بۆ پێشنیازەکەی پووتین نەخێر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: