
وێنەی قوتابییەکان لەگەڵ لیو جیون، كۆنسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك قوتابی كورد لە ڕێگەی كۆنسوڵخانەی گشتیی كۆماری چین لە هەرێمی كوردستان، زەماڵەی خوێندنی باڵایان لە وڵاتی چین وەرگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی پرۆگرامی خوێندنی ئەكادیمیی وڵاتی چین، ساڵانە كۆنسوڵخانەی گشتیی كۆماریی چین لە هەرێمی كوردستان، كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ قوتابی و خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات، ئەمساڵ 14 قوتابی لەژێر ئەو پڕۆگرامەدا زەمالەی خوێندنیان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: لیو جیون، كۆنسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئاڤاوە هیوای سەركەوتنی بۆ قوتابیانی بەشداربووی پرۆگرامەكە خواست و داوای لێكردن لە هۆكارەكانی پشت دەستكەوتەكانی گەشەپێدانی چین بكۆڵنەوە و ئەو زانیارییانە بەدەستبهێنن كە لەگەڵ واقیعی هەرێمی كوردستاندا بیگونجێنن لەپێناو گەشەپێدانی كۆمەڵگە.
لەلایەكی دیكەوە: د. یاسین ساڵح حەمە، بەڕێوەبەری گشتیی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هانی قوتابیانی دا بەشداریی پرۆگرامە زانستییەكانی وڵاتی چین بكەن و سوود لەو دەرفەتە وەربگرن بۆ فراوانكردنی ئەزموون و زانینیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
300 دۆنم پووش و پاوان لە سنووری ماوەت سووتا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ کەمپی ئاوارەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی بەسیستمكردنی موڵكەكانی ئەوقاف ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ کەمپی ئاوارەکان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی بەسیستمكردنی موڵكەكانی ئەوقاف ڕادەگەیێنرێت