
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگایکردنی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت و پەیامنێری ئاڤا وتی 'دادگاییەکە دواخرا'.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10ـی شەوی 12ـی ئاب، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیان لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی دەستگیر کرد، دواتر هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان بۆ تۆمارکردنی ژمارەیەک سکاڵا گەڕاندەوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دادگای کەتنی دووی سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دادگایی بکرێت، بەڵام دادگاییەکەی بۆ ڕۆژی 28ـی ئەم مانگە دواخرا.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری دواخستنی دادگاییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دادوەر لە شاسوار عەبدولواحیدی پرسیوە ئایا فلاش میمۆرییەکە لە کوێیە؟، لەبەرامبەردا سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لە دادوەرەکە کردووە، کە جارێکی دیکە دۆسییەکەی بۆ بخوێنێتەوە، بەڵام دادوەرەکە وتووتەیتی 'پێشتر دۆسیەکەم بۆ خوێندیتەوە'، بۆیە شاسوار عەبدولواحیدیش بە دادوەرەکەی وتووە 'من وەڵامی هیچ پرسیارێکت نادەمەوە'.
لەلایەکی دیکەوە: هۆکارێکی دیکەی دواخستنی دادگاییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە هەموو بەڵگە و دۆسییەکان وەک پێویست نەخرابوونە بەردەستی دادوەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی مەرجی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پووتین ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بڕیاری دەرکردنی ئەمیرێکی پێشووی داعش دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی مەرجی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ پووتین ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بڕیاری دەرکردنی ئەمیرێکی پێشووی داعش دەدات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شێخان بازرگانێک هەڕەشەی کوشتن لە تیمی میدیایی ئاڤا دەکات