دیمەنێکی ئاگر کوژاندنەوە لە ئیسپانیا کە سێ کەس سەرقاڵی کوژاندنەوەن
ئاڤا نیوز
بەپێی شیکارییەکی ئاژانسی فرانس پرێس لە ساڵی 2025دا تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن هێکتار زەوی لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتاون، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لەوەتەی ساڵی 2006ەوە.
وێنە گەورەکە: تا نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە یەک ملیۆن و 15 هەزار و 731 هێکتار زەوی لە ئەوروپا سووتاون، ئەم ڕووبەڕەش گەورەترە لە ڕووبەری وڵاتی قوبرس، بەمەش ڕیکۆردەکەی ساڵی 2017ی شکاندووە کە لەو کاتەدا 988 هەزار و 524 هێکتار زەوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا بوون.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێشتا ئاگرکەوتنەوەکان لە ئیسپانیا و پورتوگال بەردەوامن و هەریەکە لە ئەڵمانیا، ئیسپانیا، قوبرس و سلۆڤاکیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە خراپترین ساڵیان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەڕێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسپانیا بە شێوەیەکی بەرچاو زۆرترین زیانی بەرکەوتووە کە زیاتر لە 400 هەزار هێکتار زەوی سووتاوە و ئەمەش نزیکەی 40%ی کۆی گشتیی ڕووبەری سووتاوی یەکێتی ئەوروپا پێکدەهێنێت. لە پورتوگالیش نزیکەی 274 هەزار هێکتار زەوی سووتاوە کە ئەمەش گەورەترین ڕووبەرە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا تا 21ی مانگی هەشت تۆمار کرابێت و دوای ئەوان، ڕۆمانیا بە 126 هەزار هێکتار و فەرەنسا بە 35 هەزار و 600 هێکتار دێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەو منداڵەی لە زێی گەورە لە بلێ خنكا، دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمەریکا کاروانێکی دیکەی هێزەکانی لە عێراقەوە بۆ سووریا دەگوازێتەوە
- بژاردە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین ئافرەتی جیهان یادی لەدایکبوونی 116 ساڵەی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
300 دۆنم پووش و پاوان لە سنووری ماوەت سووتا