تەرمی ئەو منداڵەی لە زێی گەورە لە بلێ خنكا، دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
تەرمی ئەو منداڵەی لە زێی گەورە لە بلێ خنكا، دۆزرایەوە

دەرفەت ڕووبار

ئاڤا نیوز

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕووداوێکی خنكان لە ئاوی زێی گەورە لە دەڤەری بلێ و بارزان، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر بە هاوكاریی بەرگریی شارستانیی سۆران، توانییان تەرمی خنكاوەكە لەزووترین كاتدا بدۆزنەوە.

چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ 21ـ8-2025، ڕووداوێکی خنكانی منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان بە ناوی دەرفەت ڕووبار لە ئاوی زێی گەورە بڵاوبووەو، كە بە مەبەستی گەشت و مەلەوانی، لەگەڵ خانەوادەكەی ڕووی لە دەڤەری بلێ و بارزان كردبوو.

لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، "دوای ئاگاداركردنەوەمان بە ڕووداوی خنكان، تیمەكانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی مەلەوانی مێرگەسۆر، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانییان لە زووترین كاتدا تەرمی خنكاوەكە بدۆزنەوە كە بەپێی زانیارییەكان، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵانە بەناوی دەرفەت ڕووبار، لەگەڵ خانەوادەكەی بۆ مەبەستی مەلەوانی چووەتە ئەو ناوچەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ