شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەو پرۆژە یاسایەی خەڵک لێی دەترسا ناخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەو پرۆژە یاسایەی خەڵک لێی دەترسا ناخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەربارەی دیاریکردن و پەسەندکردنی کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتوو، بڕیارە دووشەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆببێتەوە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش دڵنیایی دەدات لەوەی "ئەو پرۆژە یاسایەی خەڵک لێی دەترسا ناخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکان".

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ هەردوو جێگرەکەی، موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا تایبەت بە میکانیزمی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان کۆبووەوە.

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤامیدیای گوت: دووشەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆدەبێتەوە و ئەو پرۆژە یاسایەی خەڵک لێی دەترسا ناخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.

زانیاریی زیاتر: لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دوو جۆر یاسا بخرێنە پێشینەی کارەکانیانەوە:

یەکەم: ئەو یاسایانەی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە،.

 دووەم: ئەو پرۆژەیاسایانەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی وڵات بەهێز دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ