بەریتانیا سزای نوێ بەسەر گەورە بازرگانێکی نەوتی ئێران و تۆڕەکەیدا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
بەریتانیا سزای نوێ بەسەر گەورە بازرگانێکی نەوتی ئێران و تۆڕەکەیدا دەسەپێنێت

حسێن شەمخانی، کوڕی عەلی شەمخانیی ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران

ئاڤا نیوز

بەریتانیا سزای بەسەر بازرگانێکی دیاری نەوتی ئێران و چەند کۆمپانیایەکی سەرەکی لە تۆڕەکەیدا سەپاند کە بە نوێترین هەنگاو دادەنرێت لە زنجیرە فشارەکان بۆ سەر یەکێک لە کاریگەرترین ئیمپراتۆرییەتەکانی بازرگانیی نەوتی ئێران.

وێنە گەورەکە: حسێن شەمخانی، کوڕی عەلی شەمخانیی ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، لەگەڵ کۆمپانیاکانی بازرگانیی "ئەدمیراڵ شیپینگ گرووپ و میلاڤۆس گرووپ"، هەروەها سندووقی وەبەرهێنانی "ئۆشن لیۆنید ئینڤێستمنتس" لەلایەن بەریتانیاوە سزادران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کوڕەکەی شەمخانی کارئاسانی بۆ تۆڕەکە کردووە و پشتیوانی لە چالاکییە دوژمنکارانەکانی حکومەتی ئێران کردووە، بەتایبەتی ئەو چالاکییانەی کە ئامانج لێیان تێکدانی سەقامگیریی بەریتانیا یان هەر وڵاتێکی ترە، لەنێویاندا ئیسرائیل و ئۆکراینا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕەکەی شەمخانی بووەتە کارەکتەرێکی سەرەکی لە هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا و ئێران، سندوقێکی وەبەرهێنانیان دامەزراندووە کە نووسینگەکەی لە لەندەن، دوبەی و جنێڤ هەیە بۆ بەڕێوەبردنی داهاتەکانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ