پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکات

شەیری بکە لە:
پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکات

لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز

بەهۆی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت، پۆلیسی سلێمانی چەند کەسێکی دەستگیر کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەند تۆمەتبارێک هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییەک و لێی دەدەن، بەبڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکرد، توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان چوار کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێن.

زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتیەی لەلایەن چوار کەسەکە هێرشی کراوەتە سەر خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گرتە ڤیدۆیەکەیان بڵاوبووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری  دادوەر ڕاگیراون و لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ