سەرەتای مانگی ئەیلوول تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەعەین ئەسەد دەکشێنەوە

شەیری بکە لە:
سەرەتای مانگی ئەیلوول تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەعەین ئەسەد دەکشێنەوە

ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی،  کشانەوەی کردەیی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ئێوارەی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و چەندین سەرباز و کەرەستەی سەربازی لەڕێگەی ئاسمانییەوە بۆ وڵاتی کوێت گواسترانەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، ئەمریکا دەسەڵاتدارانی عێراقی لە دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئاگادارکردووەتەوە، ئەمەش وەک نیگەرانییەک لە پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی، بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزەکانی ئەمەریکا کەرەستەی سەربازی و لۆجستییان بۆ سوریا گواستووەتەوە، بەڵام لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەمریکا بەشێکی زۆری سەربازانی لە بنکەی عەین ئەسەدەوە بەرەو وڵاتی کوێت گواستەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بڕیارە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی داهاتوودا بە تەواوی لە هێزەکانی ئەمەریکا چۆڵ بکرێت.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: عەین ئەسەد، بنکەی سەرەکیی هێزی سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە لە عێراق، جگە لەو هێزانە، فیرقەی حەوتی سوپای عێراقیش کە سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بادیە و جەزیرەیە و بەرپرسە لە سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئوردن، سووریا، و بەشێک لە سنووری سعودییە جێگیرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ