ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

شەیری بکە لە:
ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

نەبوونی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.

وێنە گەورەکە: ساڵانە لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بۆ ماوەیەکی کاتی ئینتەرنێت ڕادەگرێت بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گزیکردن لە تاقیکردنەوەکان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندن: وەزارەتی پەروەردە نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتمان کردووە و داواکراوە لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان ئینتەرنێت ڕابگرین ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریکردن لە دیاردەی گزیکردن (غش) لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم کە ئەمڕۆ شەممە 23-8-2025، دەستپێدەکات و تا بەرواری 8-9-2025، بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: تەنها لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەک ڕادەگیرێت، لە کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تاوەکو7:45ـی  بەیانی، واتا ڕاگرتنی ئینتەرنێت ڕۆژ نا ڕۆژێک دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شوێنانەی کە دیاریکراون کە پێویستە لە هەموو حاڵەتێکدا ئینتەرنێتیان هەبێت، بە هەمان میکانیزمی پێشوو بێت و ئینتەرنێتیان بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ