ئێران زانیاریی نوێ لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران زانیاریی نوێ لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەکات

ئاڵای ئیسرائیل و ئێران

ئاڤا نیوز

عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران زانیاریی نوێ سەبارەت بە شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کرد و گوتی: '' ئیسرائیل بە تەنیا شەڕی ئێرانی نەکرد''.

زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزیری بەرگری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، شەڕی ئیسرائیل شەڕێکی ئاسایی نەبوو و لە پشت ئەم شەڕەوە، ئەمریکا بە هەموو توانای خۆیەوە لەگەڵ تەلئەبیب بوو، هەندێک وڵاتی ئەوروپی و ڕۆژئاوایش لە ڕووی لۆجستی و لە ڕووی کەرەستەی سەربازییەوە لەم شەرەدا بەشداربوون.

لێدوانی فەرمی: عەزیز ناسرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر شەرەکە تەنیا سێ ڕۆژی دیکە بەردەوام بوایە، ئیسرائیل نەیدەتوانی یەک مووشەکی دیکە تێک بشکێنێت و توانای بەرگریان نەمابوو هەر بۆیە داوای ئاگربەستیان کرد.

زانیاریی زیاتر: ناسرزادە گوتیشی، بێگومان ئێرانیش لە شەری ئیسرائیلدا بەتەنیا نەبوو و ئێمە لە هەندێک وڵاتدا کارگەی سەربازیمان دروستکردووە، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەکان ئاشکرا بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ