بەرپرسی هەواڵگریی پنتاگۆن لە کارەکەی دوورخرایەوە

شەیری بکە لە:
بەرپرسی هەواڵگریی پنتاگۆن لە کارەکەی دوورخرایەوە

جەنەڕاڵ جێفری کروز

ئاڤا نیوز

بە بڕیارێکی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەنەڕاڵێک کە بەرپرسی هەواڵگریی پنتاگۆنە لە کارەکەی دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی ترەمپی توڕە کردووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی وتەی دوو کەسی ئاگادار لە بڕیارەکە و بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیان ویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایانگەیاند، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەنەڕاڵ جێفری کروز چیتر وەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی بەرگری ئەمریکا کارناکات و لە کارەکەی دوورخستەوە، بەهۆی ئەوە هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هەواڵگریی دەزگاکەی سەبارەت بە زیانەکانی ئەمریکا بۆ شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای توڕە کرد.

هۆکارە زانراوەکان: لەمیانەی شەڕی 12  ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا هێرشی  بۆ سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی ئێران  نەتەنز و ئەسفەهان و تۆردۆ ئەنجامدا، ترەمپ هێرشەکەی بە ناوازە پێناسە کرد و ئاشكرای کرد هێرشەکان بە تەواوی شوێنە ئەتۆمییەکانیان لەناوبردووە، ئەم جەنەڕاڵە لە هەڵسەنگاندنەکانی پێچەوانەی قسەی ترەمپی کردووە وتوویەتی کەهێرشەکان توانیوویەتی تەنیا چەند مانگێک بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دوابخات.

زانیاریی زیاتر: جیا لەم جەنەڕاڵە، دوو ئەفسەری باڵای دیکە  پۆستەکانیان بەجێدەهێڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ