کرێکارێکی گۆڕینەوەی بووتڵی غاز نزیکەی 10 ملیۆن دیناری خەڵک دەبات و ون دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند بووتڵی غازی ماڵان
ئاڤا نیوز
لە سۆران کرێکارێکی لۆری غاز، بەبیانووی جیاواز نزیکەی 10 ملیۆن دینار لە هاووڵاتیان و خاوەنەکەی وەردەگرێت و دواتر خۆی ون دەکات، سکاڵای لەسەر کراوە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: کرێکارێک ناوی (ب ع م) تەمەن 45 ساڵ کرێکار بوو لەسەر لۆری غاز و غازی ماڵانی گۆڕیوەتەوە، ماوەیەک پێش ئێستا بەبیانووی ئەوەی ئۆتۆمبێلی چاک دەکات یان بیانووی دیکە پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە و ئێستا ون بووە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان عیسمەت، خاوەنی لۆریەکە بە ئاڤای گوت، "ئەو کرێکارە ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ مندا کاریکردووە و متمانەت تەواوم پێی هەبووە، مانگی 12 ـی ساڵی ڕابردوو چوومە عومرە و چەند مانگێک لە کاروبارەکانی لۆرییەکە ئاگادار نەبووم، لە پڕ دیارنەما و دواتر هاووڵاتیانی گەڕەکی برایەتی سۆران سکاڵای دیارنەمانی پارەکانیان لەلاکردم."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خاوەنکاری (ب.ع.م)، 162 بووتڵی غازی بردووە و فرۆشتوویەتی هەروەها بە شوفێری لۆرییەکەی گوتووە ملیۆنێک و 700 هەزارم بدەیە ئینجا ساڵنامەکەت دەدەمەوە، هاوکات زیاتر لە 5 ملیۆن دینار و نزیکەی 40 بووتڵ غازی لەخەڵک وەرگرتووە."
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەو کرێکارە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ماوەتەوە، متمانەی خاوەنی ئەو باڵەخانەیەشی بەدەستهێناوە و مانگانە کرێیی یەکە و دووکانەکانی کۆکردووەتەوە، نزیکەی سێ ملیۆن دینار کرێی مانگێکی ئەویشی بردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بە هێڵی ئاسن ئازەربایجان و نەخچەوان پێکەوە دەبەستێتەوە