لە غەززە ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون گەیشتە زیاتر لە 220 هەزار کەس
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی نوێژی مردوو لەسەر ژمارەیەک تەرم لە غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان و گەمارۆدانی کەرتی غەززە لە فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامن و ڕۆژانە دەیان کەس بەو هۆیەوە دەکوژرێن و بریندار دەبن، لە نوێترین ئاماردا وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند؛ ژمارەی کوژراو و برینداران گەیشتووەتە زیاتر لە 220 هەزار کەس.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی ئاسمانی و زەمینی و گەمارۆدانی سەر کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە، 233 هەزار کەس کوژراون، برینداربوون و بێسەروشوێن بوونە، هاوکات سەدان هەزار کەسی دیکە بەدەست برسیکردن و وێرانکاری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ دەناڵێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا، وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراو و برینداران بۆ 62 هەزار و 622 کوژراو و 157 هەزار و 673 بریندار بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان و ژمارەی بریندارەکان لە دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی کاتی لە 18ـی ئازارەوە گەیشتووەتە 10 هەزار و 778 کوژراو و 45 هەزار و 632 بریندار.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی قوربانیانی نۆرەی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان گەیشتووەتە 16 کوژراو و 111 بریندار، بەمەش کۆی گشتیی "شەهیدانی بژێوی" کە گەیشتووەنەتە نەخۆشخانەکان بۆ دوو هەزار و 76 کوژراو و زیاتر لە 15 هەزار و 308 بریندار.
هاوکات نەخۆشخانەکانی غەززە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت گیانلەدەستدانی نوێیان بە هۆی برسێتی و بەدخۆراکی تۆمارکردووە، کە دووانیان منداڵن ، بەمەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان بەهۆی برسییەتییەوە گەیشتە 281 کەس کە 114ـیان منداڵن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتەوە یەکگرتووەکان و شارەزایانی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی بە فەرمی بۆ یەکەمجار ڕایانگەیاند کە برسییەتییەکی بەرفراوان لە کەرتی غەززە سەریهەڵداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەک و 15 چەکداری هێزی دووپشک چۆن لە لالەزار ڕایان کرد؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دوای دەستگیرکردنیان لە کوێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاریی دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بە هێڵی ئاسن ئازەربایجان و نەخچەوان پێکەوە دەبەستێتەوە