
وێنەی فەرماندە ئەحمەد ئەسەف
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی باوەڕپێکراوی لاهوور شێخ جەنگی بە ناوی ئەحمەد ئەسەف هەورامی، لەگەڵ 15 چەکداری هێزی دووپشک، ڕزگاریان بووە و ئێستا لە شوێنێکی پارێزراون. خۆیی و چەکدارەکانی دوای شەڕێکی قورس و لەناو ئاگری شەڕدا، توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای شەڕەکەی لالەزار و دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لەگەڵ بەشێکی زۆر لە ئەندامانی هێزی دووپشک، ژمارەیەک چەکداری هەردوولاش کوژران و بریندار بوون، لەم نێوەندەدا لەنێو تانک و تۆپ و درۆن، فەرماندەیەکی هێزی دووپشک لەگەڵ 15 کەسی دیکە ڕادەکەن و دەربازیان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەف بە ئاڤای وت، هێزەکەیان نزیکەی 400 چەکدار بووە، لە بەرامبەردا هێزەکانی یەکێتی هەزاران چەکدار بوون. ناوبراو دۆخی شەڕەکەی بە "جەهەنەم" وەسف کردووە و دەڵێت: "گەورەترین مەدفەعییان بەکارهێنا، هەشت گوللـە مەدفەعی یەک لەدوای یەک خانووی دەبڕی. هەروەها مووشەکی میلان و درۆنیان بەکاردەهێنا، ئەو شوێنانەی چەک نەیدەگرتەوە، بە درۆن لێیان دەداین، بەتایبەتی زۆرترین گوشار لەسەرمان لەڕێگەی درۆنی خۆکوژییەوە بوو." لە بەرامبەردا، چەکی ئێمە دۆشکە و قازیفە بووە.
ئەسەف وتیشی کە زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە و پێم وایە زیاتر لە 30 کوژراومان هەبێت، بەڵام ژمارەی ورد نازانم.
چۆنیەتیی دەربازبوونیان: کاتێک هێزەکانی یەکێتی دەچنە ناو لالەزار و هەریەک لە لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی دەستگیر دەکەن، زۆربەی چەکدارەکانی هێزی دووپشک خۆیان بەدەستەوە دەدەن. لەناو ئەو فەوزا و ئاهەنگگێڕانەی کە بەهۆی دەستگیرکردنیانەوە دروست بوو، کاتژمێر 06:30 خولەکی بەیانی، ئەحمەد ئەسەف و 15 لە هاوڕێکانی دەرفەتەکە دەقۆزنەوە.
ئەوان خۆیان دەکەن بە کۆڵانێکدا و ڕووبەڕووی چەند هەمەرێکی سەربازیی هێزەکانی یەکێتی دەبنەوە. شەڕە تەقە و شەڕە ڕومانە لەنێوانیاندا ڕوودەدات و تەنانەت ئارپێجیش بەکاردەهێنن. دواتر لە ڕێگەی سەربانی خانووەکانەوە بە شێوەی گرووپی دوو کەسی و سێ کەسی خۆیان دەرباز دەکەن. ئەحمەد ئەسەف دەڵێت دوای دوورکەوتنەوەیان لە لالەزار، هێزەکانی یەکێتی شوێنیان نەکەوتوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، 28 کەس لە هۆتیل لالەزار ون بوون و چارەنووسیان نادیارە، چونکە ناویان لە لیستی گیراواندا نییە و تەرمەکانیشیان ڕادەستی کەسوکاریان نەکراوەتەوە، بەمەش خێزانەکانیان سۆراخی کوڕەکانیان دەکەن و هیچ کەسێک وەڵامیان ناداتەوە، زۆرترین ئەو کەسانەی کوژراون لەو باڵەخانە سپیە بوون کە کەوتووتەوە تەنیشت لالەزار، دواتر تەرمەکانی دیکەش گوازراونەتە هەمان باڵەخانە و ڕێگە بەهیچ کەسێک نەدراوە بچێتە ئەو شوێنە، تەنیا ڕێگە بە میدیاکان درا سەردانی نووسینگەی لاهوور شێخ جەنگی بکەن.
زانیاریی زیاتر: بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، لەکاتی دەستگیر کردنی لاهوور شێخ جەنگی چوار کەس کوژراون، دووانیان پاسەوانی پۆلاد بوون، یەکێکیش پاسەوانی بەردەرگای نووسینگە و ئەوی دیکە پاسەوانی تایبەتی لاهوور شێخ جەنگی بووە، بەڵام تەرمی هیچ کەسێکیان دیار نییە، پاسەوانێکی دیکەی پۆلاد لەسەر ئۆتۆمبێلی سەربازی کوژراوە و تەرمەکەی سووتاوە، ئەو تەرمەش ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوەتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی دەڵێن: زیاتر لە 20 چەکدار لەلالەزار کوژراون، تەرمی هەندێکیان بەهۆی سەختی هێرشی هێزەکانی یەکێتییەوە سووتاون و ناناسرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: خەڵکێکی زۆر پەیوەندیم پێوە دەکەن و کەسوکاریان دیار نین، کەسوکاریان باس لە کوشتنی 20 بۆ 30 کەس دەکەن.
باکگراوند: ئەحمەد ئەسەف هەورامی، کە خەڵکی گوندی یاڵانپێی هەورامانە، یەکێک بووە لە فەرماندە باوەڕپێکراوەکانی لاهوور شێخ جەنگی. پێشتر کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتی بووە و بەرپرسیارێتیشی هەبووە. دوای ڕووداوەکانی 8ـی تەمموز، ماوەی سێ ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و یەکێک بووە لە داواکراوەکان، لەو ماوەیەشدا بەردەوام لەگەڵ خێزانەکەی لە لالەزار ژیاوە.
لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، وێنەیەکی هەڵۆی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: "من هەڵۆی لووتكەی بەرزی داڵانیم، هەرگیز وەك قاڵاو ناكەومە چینە"، کە دێڕە شیعرێکی شاعیری کۆچکردوو مەلا حەسەنی دزڵییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
زانیاری نوێ و دروست لەبارەی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سینۆهە تووشی شێرپەنجە دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری یەکپۆشی لە زانکۆکانی عێراق جێبەجێ دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی دهۆک: ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە ستافی ئاڤا بەهدینان کردبوو دەستگیرکرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
زانیاری نوێ و دروست لەبارەی هاوژین و منداڵەکانی لاهوور شێخ جەنگی
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوچەیەکی سووریا دامەزراندنی سوپای تایبەت بە خۆی ڕادەگەیێنێت