عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات

شەیری بکە لە:
عێراق لێدوانێکی پێچەوانەی ئەمریکا سەبارەت بە داعش دەدات

سەباح نوعمان، وتەبێژی محەممەد شیاع سوودانی

ئاڤا نیوز

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دووپاتیكردەوە كە داعش مەترسی بۆ سەر عێراق دروست ناكەن و سنوورەكان بە تەواوی پارێزراون، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمریکا نیگەرانیی قووڵی خۆی نیشان داوە سەبارەت بە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆن و فراوانخوازییەکانی هەردوو ڕێکخراوی داعش و قاعیدە لە ناوچەکە.

وێنە گەورەکە: هەرچەندە زیاتر لە حەوت ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی ڕێکخراوی داعش لە عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە جار جار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی بەئامانج دەگرن بۆیەش ئەمریکا نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی هێرش و جموجۆڵەکانی داعش دەربڕیەوە لەبەرامبەردا عێراق دەڵێت؛ ئەو ڕێکخراوە توانای هێرش و مەترسیی نەماون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: ترسی نێودەوڵەتی لە تیرۆرستانی داعش پەیوەندی بە دۆخی عێراقەوە نییە، بێگومان ئەو ڕێكخراوە نوێنەرایەتیی هەڕەشەیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەكات و لە چەند وڵاتێكدا بوونی هەیە، ئەوەندەی پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە، ڕێكخراوەكە ئیفلیج بووە.

زانیاریی زیاتر: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕاگەیێنرا کە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق لە مانگی ئەیلولی داهاتوو کۆتایی دێت، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و وڵاتانی هاوپەیمانیش دەچێتە ئاستێکی ئەمنی دوولایەنە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ