ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت

شەیری بکە لە:
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت

وێنەی سەرۆکی فەرەنسا و هاوسەرەکەی

ئاڤا نیوز

لەبارەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هاوسەری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرنسا، ماکرۆن وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە و ڕەتیدەکاتەوە کە هاوسەرەکەی 'پیاو' بێت یاخوود ڕەگەزی گۆڕیبێت و جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەو کەسانەی ئەم تۆمەتەیان دروست کردووە دەداتە دادگا.

چی ڕوودەدات: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە سۆشیاڵ میدیای جیهاندا ڕووبەڕووی مشتومڕێکی زۆر سەبارەت بە ناسنامەی بریجیتی خێزانەکەی بووەتەوە باس لەوە دەکەن کە ڕەگەزی خۆی گۆڕیووە ئەمەش کاردانەوەی سەرۆکی فەرەنسای بەدوای خۆیدا هێنا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ماکرۆن لەبەرامبەر ئەم دەنگۆیانە دەڵێت،'' بڕیارم داوە سکاڵا لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆمار بکەم کە ژنەکەمیان تۆمەتبار کردووە بە پیاو،  تا کۆتایی بەرگری لە شەرەفەکەم دەکەم ئەو خێزانی منە و بەرگریی لە شەرەفی ئەو دەکەم''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ