لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا

شەیری بکە لە:
لە مووسڵ دووپشکێک لەناو قۆریی چا بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار خوشک و برا

دیمەنی دووپشک

ئاڤا نیوز

لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە ناوچەی بادۆش لە باکووری ڕۆژئاوای مووسڵ، چوار خوشک و برا گیانیان لەدەستدا، دوای ئەوەی بەهۆی خواردنەوەی چای ناو قۆرییەکە تووشی ژەهراویبوونێکی تووند بوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای نەینەوا، ئەندامانی خێزانەکە ئاگاداری ئەوە نەبوونە کە دووپشکێکی ژەهراوی چووەتە ناو قۆرییە چاکەیان. کاتێکیش چاکەیان خواردووەتەوە بووەتە هۆی ژەهراویبوونێکی سەخت و دەستبەجێ چوار خوشک و برا گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە: دەزگا ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە بۆ دڵنیابوونەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، هاوکات تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی پزیشکیی دادی مووسڵ کراون بەمەبەستی توێکاری.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ