چارەنووسی لاهوور شێخ جەنگی؛ ئێستا لەکوێیە و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی چۆن یەکیان دیوە؟

شەیری بکە لە:
چارەنووسی لاهوور شێخ جەنگی؛ ئێستا لەکوێیە و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی چۆن یەکیان دیوە؟

لاهور شێخ جەنگی, سەرۆکی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

دوای دەستگیرکردنی، لاهوور شێخ جەنگی گواستراوەتەوە بۆ دەزگای زانیاری لە قەڵاچوالان و لەوێ لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، هەروەها ناوبراو دیداری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجامداوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2005-08-23، هێزێکی زۆری ئەمنی یەکێتی بە جۆرەها چەکی قورس و درۆن دەوری هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلیان دا بە مەبەستی دەستگیرکردنی ناوبراو، لە ئەنجامی شەڕێکی سێ کاتژمێری، خۆیی و پۆڵادی برای دەستگیر کران.

زانیاریی تایبەت: لە دوای خۆڕادەستکردنیان لە لالەزار، بۆ شاردنەوەی شوێنی ڕاگرتنیان و شێواندنی میدیاکان، سێ کاروانی ئۆتۆمبێلی جیاواز لە ناوچەکە جووڵەیان پێکراوە. یەکێک لە کاروانەکان بەرەو دەباشان، ئەوی دیکەیان بەرەو ئاسایش، و سێیەمیان بەرەو فەرماندەیی بەڕێکەوتن. لاهور شێخ جەنگی لە سەرەتادا براوە بۆ ئاسایشی گشتی.

زانیاریی زیاتر: لە بارەگای ئاسایشی گشتی، لاهوور شێخ جەنگی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ کەسوکارەکەیدا ئەنجامداوە. لە وەڵامی پرسیاری ئەندامانی خێزانەکەیدا سەبارەت بە دۆخی و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە سووکایەتییەک، ڕایگەیاندووە کە تووشی هیچ ئەزیەت و ئازارێک نەبووەتەوە. دواتر، بۆ دەزگای زانیاری لە قەڵاچوالان گواستراوەتەوە و ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.

دوای دەستگیرکردنەکە، دیدارێک لە نێوان لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانیدا ڕوویداوە. شوێنی دیدارەکە بە تەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام یان لە ئاسایش یان لە دەباشان بووە. لەو دیدارەدا، هەردوو ئامۆزاکە کە پێشتر هاوڕێی نزیکی یەکتر بوون، ڕووبەڕوو قسەیان لەگەڵ یەکتردا کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: پۆڵاد شێخ جەنگی کە لە پێکدادانەکاندا بریندار ببوو، ڕاستەوخۆ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فارووق بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دوای چارەسەرکردنی ئەویش گواستراوەتەوە بۆ ئاسایش و لەوێ ڕاگیراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ