لە دوو ساڵدا نزیکەی 18 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراونەتەوە

شەیری بکە لە:
لە دوو ساڵدا نزیکەی 18 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراونەتەوە

دیمەنی کۆمەڵێک سەگی بێلانە لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

تیمەکانی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لەماوەی دوو ساڵدا نزیکەی 18 هەزار سەگیان لە گەڕەکەکان کۆکردوەتەوە، لەو ژمارەیەش ڕێژەی 50%ــیان دووبارە گەڕێنراونەتەوە بۆ ژینگەی خۆیان.

وێنە گەورەکە: دوای زۆربوونی ژمارەیان و پەلاماردانی چەند کەسێک بەتایبەت منداڵان، بڕیاری کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی نێو گەڕەک و کۆڵانەکانی هەولێر درا، بۆ ئەو مەبەستەش پەناگەیەکیان بۆ دروستکرا.

لێدوانی فەرمی: حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەناگەی سەگە بێلانەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ڕۆژانە 10 بۆ 15 سەگ نەشتەرگەریی لە زاوزێخستنیان بۆ دەکرێت. دوای ئەم قۆناغە لە نزیک زبڵخانەی کانی قرژاڵە دووبارە دەگەڕێنرێنەوە ناو ژینگەی خۆیان.

زانیاریی زیاتر: بە وتەی حەسەن ئیسماعیل، دوو تیم بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، لە گەڕەکەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی سەگن و ڕۆژانە 30 بۆ 35 سەگ دەگرن و دەیاگوازنەوە بۆ پەناگە. بەڵام ئەو تیمانە دووچاری ئازاری زۆر دەبن، چونکە جاری وا هەیە لەلایەن سەگەکانەوە پەلامار دەدرێن.

ژمارەکان وادەڵێن: ئاماری پەناگەی سەگە بێلانەکانی هەولێر دەریدەخات، لەو ژمارەیەی کۆکراوەتەوە 9 هەزار سەگیان دووبارە گەڕێنراونەتەوە ناو ژینگەی خۆیان. ڕۆژانە هەشت تا 10 تۆن خواردن بە سەگەکانی پەناگەکە دەدرێت.

باکگراوند: لە ڕۆژی 2023-09-27 بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا پەناگەیەکی تایبەتیان بۆ سەگە بێلانەکان دروستکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ