هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چوارشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت چوارشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی ئیدارەی دەوڵەت

ئاڤا نیوز

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە و ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان تاوتوێ بکات.
 
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و زۆربەی سەرکردەکانی هاوپەیمانیەکە کە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، مانگانە لە کۆشکی حکومی کۆدەبنەوە و دۆخی گشتیی وڵات و تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:  بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە بەغدای پایتەخت ئەنجام بدات، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و کاری دەسەڵاتی یاسادانان بۆ پەسەندکردنی یاسا گرنگەکان.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو سەرچاوەیە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سێ سەرۆکایەتییەکە بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی ڕێکارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە دوورخستنەوەی کاندیدەکان و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ