بە فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی داعش لە سەڵاحەددین بۆردومان دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی داعش لە سەڵاحەددین بۆردومان دەکرێت

بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی جۆری F16 مۆڵگەیەکی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە دۆڵی چای لە پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان دەکات و بەهۆیەوە چەند چەکدارێکی ئەو ڕێکخراوە دەکوژرێن.
 

 وێنە گەورەکە: هەرچەندە زیاتر لە حەوت ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی ڕێکخراوی داعش لە عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە جار جار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی بەئامانج دەگرن. 
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە: دوای کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لەسەر مۆڵگەیەکی تیرۆرستانی داعشییان لە دۆڵی چای لەڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی جۆری F16  ئەو پێگەیە لەلایەن سوپای عێراقەوە کراوەتە ئامانج.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لەئاکامی هێرشەکەدا سەرجەم تیرۆریستانی ناو مۆڵگەکە کوژراون و هەموو ئەو چەک و کەلوپەل و ئامێرانەی پەیوەندیکردن لەناویدا بوون تێکشکێندران. 
 
ئەمەش بزانە: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو حەشارگەیەی کراوەتە ئامانج کەوتووەتە ناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین و بەشوێنێکی سەختی سەربازی، وەک پەناگەیەک بەکارهێنراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ