
دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانی نایاسایی لە عێراق
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر، لەشفرۆشی و قاچاخچێتییەوە ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند" بەشێکی زۆریان بیانیین و لە پایتەختدا نیشتەجێن.
وێنە گەورەکە: بەدەر لە بەکارهێنەرانی؛ چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچی کە لە عێراقدا چالاکن، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێگەیەوە هۆشداری دابوو، خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ڕایگەیاند: لەمیانی هەڵمەت و ڕێکاری چڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی بیانییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی تاوانی ڕێکخراو، هەڵمەتی پشکنینی هۆتێل و شوقە و ئەو گەڕەکانە کرا کە بیانییان تێدا نیشتەجێن و لەگەڵ وردبینیکردنی ناسنامەکان و دانانی بازگەی کاتی بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستیی بەڵگەنامە فەرمییەکان و ئاشکراکردنی ساختەکانیان دەستی پێکردووە.
زانیاریی زیاتر: تەمیمی دووپاتیشیکردەوە، هێزە ئەمنییەکان چەند تۆڕێکیان دەستگیرکردووە کە کاری نایاساییان ئەنجامداوە، وەک بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، لەشفرۆشی و قاچاخچێتی، کە هەندێکیان پەیوەندییان بە بیانییەکانەوە هەبووە.
ئەمەش بزانە: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، جەختی لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ دوورخستنەوەی نیشتەجێبووانی نایاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 چرکە لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی تیمێکی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 25 ساڵ، ژنێک بەهۆی ژیریی دەستکردەوە گوێی لە دەنگی خۆی دەبێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەكە دێرینەكانی ئاكرێ بەهەمان شێوازی خۆیان نۆژەن دەكرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
21 ئاب
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
- هەواڵ
- 23 چرکە لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی برسییەتی لە غەززە ڕادەگەینێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای هانت ئۆیڵی ئەمریکی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی: ئەو هاووڵاتییانەی بەشە ئاردیان بڕاوە قەرەبوو ناکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی تیمێکی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران زانیاریی نوێ لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەکات