پارتەکەی حەلبووسی: ڕۆڵی بەرەی مقاوەمە لە عێراق بە کردەوە کۆتایی هاتووە

شەیری بکە لە:
پارتەکەی حەلبووسی: ڕۆڵی بەرەی مقاوەمە لە عێراق بە کردەوە کۆتایی هاتووە

لۆگۆی بەشێک لەو لایەنانەی کە بە بەرەی مقاوەمە هەژمار دەکرێن

ئاڤا نیوز

پارتی تەقەدووم کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات،  ئاشکرای کرد،  ڕۆڵی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق بە کردەوە کۆتایی هاتووە و چیتر کاریگەریان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنییدا نەماوە.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەی مقاوەمە یان بەرەی بەرگریکردن لە عێراق، یەکێکن لەو گرووپانەی کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی حکومەتن و چالاکییان هەیە، ئەو گرووپە چەکدارانە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، خۆشیان بە بەرەی بەرگریکردن دژی هەژموونی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو دەبەن.

لێدوانی فەرمی: عەدنان جەنابی، سەرکردە لە پارتی تەقەدووم، ڕایگەیاند: گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و کەمبوونەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر عێراق و ڕۆڵی گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە داناوە و ڕۆڵیان بە کردەوە کۆتایی پێهاتووە و چیتر کاریگەریان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنییدا نەماوە.

زانیاریی زیاتر: جەنابی ڕوونیکردەوە، زانیارییە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن سەرکردە و ئەندامە دیارەکانی ئەو گرووپە چەکدارانە لەم دواییانەدا لە جورف ئەلسەخر دیارنەماون و وەک پێشوو چالاکییان نییە، ئەمەش نیشانەی دەستپێکی پاشەکشە  کشانەوەیانە.

عێراق بەرەو قۆناغێکی نوێی هاوسەنگی هەنگاو دەنێت کە تێیدا بڕیاری ئەمنی و سیاسی تەنها لە دەستی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ